ئاگرێکی گەورە لە حەوت کۆگای سەر رێگەی هەولێر – کەرکوک کەوتووەتەوە. وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگرەکە لە تەشەنەسەندندایە و سەرجەم تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک نزیک ناوچەی قوشتەپە ئاگرێکی گەورە لە شەش کۆگا و کارگەیەکی کلێنس کەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە
و بەشێکی زۆری کۆگاکان سوتاون و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی
کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەن.
لەوبارەیەوە، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی
هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگرەکە زۆر گەورەیە و بەردەوام لە تەشەنەسەندندایە
و تا ئێستا ناتوانرێت قەبارەی زەرەر و زیانەکان بخەمڵێنرێت.
هاوکات بە وتەی شایەتحاڵان،
تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری ئاگرەکە چی بووە، بەڵام قەبارەی زیانەکان بە یەک
ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
چۆمان مەحمود-هەولێر