سەردێڕ:

عێراق گرێبەستێکی پێنج ساڵەی بۆ دابینکردنی غاز لەگەڵ ئێران واژۆ کرد

PM:06:37:27/03/2024

984 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئێران گرێبەستێکیان بۆ دابینکردنی غاز بە بڕی ٥٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە واژۆ کردووە، لەپێناو دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ تەواوی عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای غازی نیشتیمانیی ئێران، گرێبەستێکیان واژۆ کردووە بۆ دابینکردنی غاز بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەڕێگەی ئەوە گرێبەستەوە رۆژانە ٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لەگەڵ ئێران دابین دەکرێت.

ئەوەشی خستە روو، ئەو گرێبەستە لەپێناو بەرهەمهێنانی کارەبادا واژۆ کراوە تا ئەو کاتەی کێڵگە نیشتیمانییەکان نۆژەن دەکرێنەوە، پێویستی کارەبا دابین دەکات.













گەلەری