سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی سبەینێوە روونکردنەوە دەدات

PM:01:48:09/10/2021

27476 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا قەدەغەی ھاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێمدا نابێت.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا قەدەغەی ھاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێمدا نابێت.

لەماوەی رابردوودا لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەم، لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا هاتووچۆی نێوان سەرجەم پارێزگاکان رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدابوو، هاتووچۆی نێوان ئیدارەی یەک پارێزگا لەگەڵ قەزا و ناحییەکانیدا راناگیرێت.

هەروەها، لەبارەی گەشتە ئاسمانی و دەروازە سنورییەکانەوە، لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٩ی شەو تا کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەم سەرجەم فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنورییەکان دادخرێن و سەرجەم گەشتەکان بۆ دەرەوەی عێراق و بەپێچەوانەوە رادەگیرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر ٧ی بەیانیدا دەستیپێکرد و لە ٦ی ئێوارەدا کۆتاییهات و سەرجەم سندوقەکان داخران و ئامێرەکان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی کوژانەوە.

لە سەرانسەری عێراقدا یەک ملیۆن و ٧٥ ھەزار و ٧٢٧ کەس لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا مافی بەشداریکردنیان هەبوو، ١٢٠ ھەزار و ١٢٦ ئاوارە و لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

سبەینێ ١٠ی ١٠ دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عێراقدا کاتژمێر ٧ی بەیانی دەست پێدەکات و تیایدا نزیکەی ٢٥ ملیۆن دەنگدەر روو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن بەمەبەستی هەڵبژاردنی ٣٢٩ ئەندام پەرلەمانی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


کـ ، ئـ













گەلەری