سەردێڕ:

کرمەکانی زەوی؛ سەربازە ونەکانی بازاڕی جیهانی خۆراک

PM:12:24:30/09/2023

5212 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک، بەشداریکردنی کرمی زەوی لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی جیهاندا هاوتایە لە بەشداریکردنی روسیا لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی جیهان.


ساڵانە لە جیهاندا سەدان ملیۆن تەن دانەوێڵە بەرهەمدەهێنرێت کە جگە لە پێویستى رۆژانە لە هەندێک لە وڵاتان وەک بەرهەمى ستراتیژى و بە پێکهێنەرێکى گەورەى ئابورى وڵاتەکە دادەنرێت.

لە توێژینەوەیەکی رۆژنامەی نەیچەر کۆمیونیکەیشندا ئەوەهاتووە، ئەگەر کرمەکانی زەوی وڵاتێک بونایە ئەوا چوارەم گەورەترین بەرهەمهێنەری دانەوێڵەى جیهانی دەبوون کە بە ١٤٠ ملیۆن تۆن خۆراک لە ساڵێکدا مەزەندە دەکرێت، چونکە رووسیا لە ساڵی رابردوودا ١٥٠ ملیۆن تۆن دانەوێڵەى بەرهەمهێناوە و پێشبینش دەکات ئەمساڵ ١٢٠ ملیۆن تۆن بەرهەم بهێنێت.

باس لەوەشکراوە، ئەو گیانەوەرە بێبڕبڕانەى لە خاکدا دەژین، بەشدارن بەرهەمهێنانى ٦.٥٪ــی بەرهەمی دانەوێڵە کە بریتین لە برنج، گەنمەشامی، گەنم و جۆ، هاوکات ئەگەر بە تێکڕا نانێک لە ١٥ پارچە پێکهاتبێت، ئەوا یەک پارچەى بەندە بە چالاکیی کرمەکان لە خاکدا.

توێژینەوەکە دەشڵێت، کرمی زەوی بەشدارە لە گەشەکردنی ٢.٣٪ـی پاقلەمەنیەکان کە بریتین لە فاسۆلیا و سۆیا و نۆک بەرهەمەکانی دیکە، توێژەران دەڵێن، ڕەنگە ئەمە کەمترین بێت، چونکە گەنمەشامی دەتوانێت نایترۆجینی خۆی چالاک بکات، ئەمەش وا دەکات کەمتر پشت بە کرم ببەستێت، واتە کرمەکان جێگرەوەی نایترۆجینی دانەوێڵەن و یارمەتی ئەو دانەوێڵانە دەدەن کە بری پێویستی نایترۆجینیان دەست ناکەوێت.

لەگەڵ کونکردن و خۆراکدانی کرمەکان لە ژێر زەویدا، ماددە ئۆرگانییەکان دەشکێنن و خاکەکە شیدەکەنەوە، ئەمەش توانای زەویەکە زیاد دەکات و یارمەتی زەوی دەدات ئاوی پێویست گلبداتەوە.

بەشداریکردنی کرمەکان لەبەرهەمی دانەوێڵە لە ئەفریقای خوار بیابانى سەحارادابەڕێژەی ١٠٪ـە و ٨٪ـی دانەوێڵەی ئەمریکای لاتین کرم بەرهەمی دەهێنێت.













گەلەری