سەردێڕ:

دێوی ئۆقیانوسەکان.. بەهێزترین کەشتی سەربازی روسیا

PM:12:10:06/09/2023

10248 جار خوێندراوەتەوە

هێزی دەریایی ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی کەشتی کرۆزەری (ئەدمیراڵ ناخیمۆڤ) کە نازناوی (دێوی ئۆقیانوسەکان)ی لێنراوە.


ئەم کەشتییە کرۆزەرە بە یەکێک لە بەهێزترین کەشتییە جەنگییەکان دادەنرێت لە مێژوودا بەوزەی ناوکی کاردەکاو لەتوانایدایە هەموو جۆرە کەشتییەک لەناو بەرێت.

یەکێک لە بەهێزترین کەشتییە جەنگییەکانی مێژوو

دوای دە ساڵ لە نوێکردنەوە و گۆڕینی سیستەمەکان، کەشتی کرۆزەری ڕووسی (ئەدمێڕاڵ ناخیمۆڤ) دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی و دەبێتە یەکێک لە بەهێزترین کەشتیە جەنگییەکان لە مێژوودا کە نازناوی (دێوی ئۆقیانوسەکان)ی هەیە.

روبەری کەشتییەکە پێکدێت لە ٢٥٠ مەتر درێژی و ١٨ مەتر پانی، بەرزیەکەشی ٥٩ مەتر لە سەرووی رووی ئاوەوەیە و بەشی خوارەوەی کەشتیەکەش دە مەتر دەکەویتە ژێرئاو

سیستەمی پاراستنی بەهێز

کەشتی (ئەدمیراڵ ناخیمۆڤ) بەشە هەستیارەکانی کە ١٨بەشن دژەگولـلەن و هەریەکەیان دەتوانرێت بە جیا دابخرێن.

هاوکات ئەم کەشتییە مەترسیدارە بە وزەی ناوکی کاردەکات لەگەڵ دوو بزوێنەریبەهێزی هەواکێشی هەڵمیی، بەم پێیەش توانای کەشتییەکە بە ١٤٠ هەزارئەسپی هەڵمی مەزندە دەکریت.

جبەخانەی ئەدمیراڵ ناخیمۆڤ

سەبارەت بە جبەخانەی کەشتییە کرۆزەرەکە بە موشەکە دژە کەشتیەکانی (زیرکۆن)و موشەکی (کروز کالیبەر) لەگەڵ موشەکی (ئۆنیکس) نوینەرایەتی دەکرێت کە خێراتر لە دەنگ و وردبینیەکی زۆر دروستکراون.

هەروەها سیستەمی دژە ژێر دەریایی ( پاکێت- ئێن کەی) لەگەڵ (ئۆتفیت)ی تێدا جێگیرکراوە و لە لایەکی دیکەشەوە کەشتییەکە بارگاوی کراوە بە سیستەمی موشەکی (فۆرت-ئێم) و (پانتسیر-ئێم)ی دژە فڕۆکە.

سەبارەت بە رادارەکان کەشتی ناخیمۆڤ هەڵگری سیستەمی رادارێکی گەڕانی سێ رەهەندییە لە دووری ٤٥٠ کیلۆمەترەوە بۆ چاودێریکردنی فڕۆکەکان، هەروەها لەناو سیستەمەکەیدا رادارێکی دەریای بوونی هەیە کە بە دوریی ١٠٦ کیلۆمەتر دەتوانیت شوێنی فڕۆکەکان دیاری بکات، جگە لەمانەش چەند رادارێکی دیکەی تێدا جێگیرکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی موشەکەکان.

تیمەکانی کەشتیەکە

تیمی کەشتی کروزەری (ئەدمیراڵ ناخیمۆڤ) پێکهاتوون لە ٧٢٧ دەریاوانی لێهاتوو، لەگەڵ ١٨ کارمەندی تایبەت لە ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکان.

مەترسیدارترین خاڵی کەشتییە روسیەکە

لە سایەی چەکی مۆدێرن و ڕادار و کەرەستەی جەنگی ئەلیکترۆنی (ئەدمیراڵ ناخیمۆڤ) مەترسیدارترین کەشتی روسیایە کە لە توانایدا هەیە هەموو کەشتیەک لە هەر قەبارەیاکدا بێت لەناو ببات.













گەلەری