سەردێڕ:

ئەلعەرەب؛ بەهۆی ململانێکانی یەکێتی و پارتیەوە پێشمەرگە بووەتە هێزێکی حزبی

PM:06:30:27/08/2023

1512 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا و ئەوروپا و هاوپەیمانان بەردەوام لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدان رۆژنامەی ئەلعەرەب لەوبارەیەوە نوسیویەتی، بەهۆی ململانێ توندەکانی یەکێتی و پارتیەوە هێزی پێشمەرگە بەش بەش بووە و لە هێزێکی نیشتیمانییەوە گۆڕاوە بۆ هێزێکی حزبی ئەوەش وڵاتە هاوبەرژەوەندییەکانی هەرێمی توشی نیگەرانی کردووە.


رۆژی یەکشەممە، رۆژنامەی ئەلعەرەب بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا داوای رێکخستنەوەی لیستی پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات چونکە گومانی هەیە ژمارەیەکی زۆری بندیوار لە لیستەدا هەبێت و بە حکومەتی کاربەڕێکەری راگەیاندووە ئەگەر لیستەکە رێکنەخاتەوە هاوکارییەکانیان رادەگرن.

ململانێی پارتی و یەکێتی پێشمەرگەی کردە هێزیکی حزبی

شاخەوان سەلام بەرپرسی یەکەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە رۆژنامەی ئەلعەرەبی راگەیاند، "گرژی نێوان پارتی و یەکێتی کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر داهاتووی پێشمەرگە".

ئەلعەرەب نوسیویەتی، لە ساڵی ٢٠١٧ـوە هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەوروپا و ساڵی٢٠١٩ـشەوە هۆڵندا داوای چاکسازی دەکەن لە هێزەکانی پێشمەرگەدا و تا ئیستا ئەو چاکسازییانە نەکراون.

ئەوەشی خستووتەڕوو، یەکێک لە خاڵەکان یەکخستنی تەواوی یەکە سەربازییەکانی پێشمەرگە کە ئەمریکا و هاوپەیمانان داوایانکردووە، کارکردنە لەسەر سڕینەوەی ئەو بندیوارانەی لە میلاکی وەزارەتەکەدا هەن.

باسی لەوەشکردووە، لە ئەگەری دووبارە یەکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوپایمانان و ئەمریکا هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە رادەگرن، چونکە بە گومانن لەو ژمارە زۆرەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەمەش داهاتووی وەزارەتەکە بەرەو خراپی دەچێت تادێ پێگەی هێزەکانی پێشمەرگە لاوازتر دەبێت، چاکسازی وەزارەتەکە بووەتە کارێکی قورس بەهۆیی ململانێی سیاسی پارتی و یەکێتیەوە.

ململانێکانی یەکێتی و پارتی لە وەزارەتی پێشمەرگە

لەبارەی ململانێکانی یەکێتی و پارتی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە ئەلعەرەب نوسیویەتی، هاوپەیمانان و ئەمریکا داوایان لەو دوو حزبە کردووە بەشێوەی ٥٠ بە ٥٠ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەببەن و بیکەنە هێزێکی نیشتمانی و لە زاری بەرپرسێکی پارتییەوە ئەوەی خستووتەڕوو، تا ئێستا ئەو دوو حزبە نەیانتوانیوە وەزیرێک بۆ وەزارەتەکە دیاری بکەن.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا پارتی دەستی بەسەر زۆرینەی وەزارەتی پێشمەرگەدا گرتووە و پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەشی راگرتووە کە سەر بە یەکێتین.













گەلەری