سەردێڕ:

تارماییەکانی باخمۆت؛ نیشانە شکێنەکانی ئۆکرانیا

PM:10:15:24/08/2023

11272 جار خوێندراوەتەوە

لە سەردەمی ئێستادا کۆمەڵێک شێوازو ڕيگای تایبەت هەن کە دەبنە خاڵی وەرچەرخان و یەکلاکەرەوەی گۆرەپانەکانی جەنگ. یەکێک لەو خاڵە بەهێزانەی زۆر جار هاوکێشە سەربازیەکان دەگۆڕن و جەنگەکان یەکلا دەکەنەوە یان لانیکەم باڵانسی هێز دەگۆرن قەناس بەدەستەکانن.


قەناس بەدەستەکان وەک تارمایی و پنتێکی نادیاری نێوان ژیان و مردن، هەمیشە مایەی ترس و سڵەمینەوەن بۆ دوژمن و نەیارە سەربازیەکانی گۆرەپانەکانی جەنگ.

نیشانە شكێنەکانی ئەمریکا و کوردانی رۆژائاوا

بەشێکی بەرچاوی سەرکەوتنەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە جەنگی گۆڕینی رژێمەکەی سەدام حسەین دا قەناس بەدەستەکان بوون. لە رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەتیش لە شەڕی کۆبانیدا قەناس بەدەستەکانی هێزە کوردییەکان یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی سەرکەوتن و یەکلاکردنەوەی شەرەکان بوون.

تارماییەکانی باخمۆت

لە ئێستاشدا لە گەرمەی جەنگی روسیا-ئۆکرانیادا تاقمێک لە سەربازە هەرە پیشەگەر و ڕاهێنراوەکانی ئۆکرانیا کە بە تارماییەکانی باخمۆت ناسراون، بونەتە بەشێکی بونیادیی جەنگەکە و چاوی شارەزایانی بواری سەربازیی دنیایان لەسەرە.

یەکێک لە سەربازانی تیمی تارماییەکانی باخمۆت بە ڕۆژنامەنوسێکی بی بی سی وت، "ئێمە کە بەردەوام لە مەودای نێوان مردن و ژیاندا هاتوچۆ دەکەین لە مردن ناترسین." مرۆڤ دەتوانێ خۆی لە تانک و دەبابەکان بشارێتەوە، بەڵام خۆشاردنەوەی سەربازەکانی دوژمن لە نیشانەی قەناسەکانی ئێمە جۆرێکە لە مەحاڵ.

کابوسی هێزەکانی روسیا

تارماییەکانی باخمۆت لە هەریەک لە ناوجەکانی لیمان، لۆهانسک، دۆنباس، باخمۆت دۆهانسک، باخمۆت و گەلێ ناوچەی دیکەی ئۆکرانیا بوون بە مایەی ترس و دڵەراوکێ بۆ هێزەکانی سوپای ڕوسیا و ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و تەنانەت فەرماندەی سوپای روسیایان کردوەتە ئامانج.

ئەمانە شوێن و کاتێکی دیاریکراوی چالاکیان نیە و زیاتر لە تارمایی دەچن. جوڵەی بەردەوامی ئەم تاقمە لە باخموتەوە بۆ ناوچە و گۆرەپانە جیاوازەکانی جەنگ وایکردوە ئێستا لە جیهاندا وەکو تارماییەکانی باخموت بناسرێن.

یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی دیکەی گروپەکە بە ڕۆژنامەنوسەکەی بی بی سی ڕاگەیاند "کوشتی مرۆڤ شتێک نیە ئێمە شانازیی پێوە بکەین، بەڵام بەرگری کردن لە وڵاتەکەم هەم هێز بەخۆم دەدات و هەمیش ڕەوایەتی بە کارەکەم."













گەلەری