سەردێڕ:

داهاتووی گروپی ڤاگنەر بەکوێ دەگات؟

PM:09:21:24/08/2023

4220 جار خوێندراوەتەوە

هەڵگەڕانەوەی لە مۆسکۆ بووە هۆکاری واژۆکردن لەسەر مەرگی خۆی، نیوەڕۆی چوارشەممە یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەر بەهۆی تێکشکانی فرۆکەکەیەوە، لە باشووری پایتەختی ڕوسیا بە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر لەگەڵ نۆ هاوەڵی دیکەی خۆیدا گیان لەدەسدەدات.


دێمێتری ئەتکین بە دامەزرێنەری گروپی چەکداری (ڤاگنەر) دادەندرێت لە ساڵی ٢٠١٣ ئەم گروپە بنیات دەنێت لەژێر هزری "مانەوە هەمیشە بۆ سەوزە" و مەبەست لە سەوزیش رەنگی پۆشاکی جەنگاوەرەکانە و دامەزرێنەری ڤاگنەر خاوەن هزرێکی سەربازی سۆڤیەتی هاوشێوەی ساڵانی ١٩٤٠-١٩٤١ە کە دژایەتی ئادۆڵف هیتلەری سەرۆکی ئەڵمانیاو فەرماندەی نازییەکانن دەکرد.

پریگۆژین لە دوای ئۆپەراسیۆنی دۆنباس هەڵدەستێت بە گۆڕینی ناوی گروپەکە لە بۆ(ڤاگنەر) کە بووە پاڵپشتیەکی سەربازی بۆ ڕوسیا لە چالاکییەکانی دژی ئۆکرانیا، گۆڕینی ناونیشانی گروپەکە دەگەڕێتەوە بۆ پاش دەستلەکارکێشانەوەی ڕیشارد واگنەر و دەستبەکاربوونی بریگۆژین کە تەواوی هزری گروپەکە دەخاتە ژێر بازنەی (سەربازەکان ویستانەن ) وەک گەڕانەوەیەک بۆ هێزی سەرەتایی ستالین فەرماندەی دووەمی یەکێتی سۆڤیەت.

دروستبوونی ئەم گروپە چەکدارە سەربازییە بە ١٠٠٠ چەکدار دەستی پێکرد و بەهۆیی کاریگەری و گرنگییان بۆ چالاکییە سەربازییە زەمینییەکانی روسیا ژمارەیان زیاتر دەبوو و نزیک دەبوونەوە لە گەشتن بە ٢٠،٠٠٠ هەزار چەکدار و دابەشبوون بەسەر ناوچەکانی سوریا و ئۆکرانیا، ئەمگروپە دەناسرانەوەبە ( ونبون لەگەڵ ڕەشەباکاندا ) کە ئاماژەبوو بۆ کوشتنی خێرا و بیبەزیەییانە .

سەرەتایەک بۆ ڤاگنەر

ڤاگنەر یەکەیەکی سەربازی ڕاهێندراوە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری روسیاوە ڕاهێنانیان پێدەکرێت و چەکیان بۆ دابین دەکرێت، وە بەشیک لە فەرماندە سەربازییەکانی ڤاگنەر دەڵین کە هەڵبژاردنی ناوی ڤاگنەر لە جۆش و خرۆشیان بووە بۆ میوزیکژەنی ئەڵمانی بەناوبانگ ڕیچارد ڤاگنەر.

سەرەتایی ڤاگنەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ پاش ئەوەی فەرماندەی دەزگای هەواڵگری ڕوسیا دێمێتری خوتکین دەستلەکار دەکێشێتەوە و هەڵدەستێت بە بنیاتنانی کۆمپانیایەکی سکیۆرێتی ، کە ناوی دەنێت واگنەر لە ساڵی ٢٠١٤دا .

پریگۆژین کێبوو

پریگۆژین لە ساڵی ١٩٨١ لەسەر دزی دەگیرێت بۆ ماوەی نۆ ساڵ و دەخرێتە زیندانەوە بەهۆی مانەوەی لە زیندانەوە فێری ڕاهێنانی هونەری بەرگری دەبێت پاش ئازادبوونی ، دەبێتە بەڕێوەبەری چێشتخانەیەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا "کرملین" و نازناوی (چێشتلێنەری پۆتین) وەردەگرێت .

بەهۆیی نزیکی لە پوتینەوە دەبێتە فەرماندەی هێزەکانی ڤاگنەر لە ساڵی ٢٠١٤ و دەست بە چالاکییەکانی دەکات و دیارترین چالاکییەکانی لە سوریا و لیبیا دەبێت بەهۆی خێرای و سەرکەوتنی لە چالاکییەکانی ناوی لێدەندرێت مشتەکۆڵەی مۆسکۆ ، بەدرێژایی چالاکییە سەربازییەکانی لە ساڵانی ٢٠١٤ – ٢٠١٩ تەنها ٨٣٢ سەربازی ڤاگنەر دەکوژرێت کە ٦٠٠ سەرباز بەهۆیی بۆردوومانی ئەمریکاوە دەکوژرێت لە سووریا پاش ئەوەی داوای لێدەکرێت هێزەکانی لە سوریا بباتە دەرەوە، ڕەتی دەکاتەوە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی ڤلادمیر پۆتین هیج هەنگاوێک بنێت بۆ کشانەوە .

داهاتووی ڤاگنەر بەکوێ دەگات

پاش مردنی پریگۆژین پرسێک دێتە ئاراوە ئەوەیش بریتییە لە داهاتووی گروپەکە بەکوێ دەگات و کێ دەبێتە فەرماندەی نوێی ئەم گروپە تایبەتەی روسیا ؟

دەکرێت ئەمە بەرەو کۆتایی هاتنی گروپی ڤاگنەر بێت چونکە تەواوی ئەو فەرماندانەی کە دەکرا ببنە جێگرەوەی فەرماندەی هێزەکانی ڤاگنەر ، لە هەمان فرۆکەدا کۆکرابوونەوە و لەناو بردران کە ئەمە، ئاماژەیەکە بۆئەوەی بوترێت ڤاگنەر ئیدی وندەبێت ئەمەش لەپاش هەڵگەرانەوەی گروپی ڤاگنەر وپشتکردنە مۆسکۆیە.

پریگۆژین بە گرێبەستکردن لەگەڵ بێلاڕوسیا تەنها واژووی لەسەر مەرگی خۆی نەکرد بەڵکوو واژووی لەسەر مەرگی تەواوی فەرماندە سەربازییەکانی ڤاگنەریش کرد .

بەرپرسانی ڤاگنەر کێبوون؟

دێمێتری ئەتکین – دامەزرینەری گروپی واگنەر

پریگۆژین – فەرماندەی هێزەکانی ڤاگنەر

برۆبۆستن سێرژی

ماکاریان یێفخین

توتمین ئالێکسێندەر

چیکاڵۆف ڤالێری

ماتسیۆف نیکۆڵای
















گەلەری