سەردێڕ:

هندستان سەرکەوتوو بوو لە نیشتنەوە لەسەر مانگ؛ چ وڵاتێکی دیکە پێشتر هەوڵیداوە؟

PM:09:45:23/08/2023

1968 جار خوێندراوەتەوە

بە گەڕانەوەیی مرۆڤایەتی بۆ سەرمانگ پاش وەستانی تەواوی گەشتەکان بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ ، ئەگەر و بیردۆزێکی دیکە دەخاتە بەردەم فیزیاناسان کە ئەگەری بوونی ئاو لەسەر مانگ تاچەند دروست و شیاوە ئایا ئەمە پەیوەستە بە چییەوە کە تەواوی هەوڵی وڵاتان ، بۆ وروژاندن و بنیادنانێکی دیکەی ئەگەری فیزیاییە بەپشت بەستن بە پاشماوەی ڕووکاری ئاو لەسەر مانگدا، کە بەم دواییە بووە جێی سەرنجی وڵاتان و لەنێویشیاندا وڵاتی ئیماڕات کە دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مانگ .


وڵاتی هندستان لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە توانی نزیکببێتەوە لەسەر ڕووی جەمسەری باشووری مانگ و ئەمەش دەبێتە یەکەم هەوڵ و سەرکەوتوترین هەوڵی هندستان بۆ نیشتنەوەیی لەسەر ڕوویی جەمسەری باشووری مانگ کە نزیکە لە پاشماوەیی ئاو .

هیندستانیش وەک هەر وڵاتێکی تر لە پاش سێ هەوڵ توانی بەهۆیی کەشتی ئاسمانی (چاندرا-٣) لە مانگی ئابی ٢٠٢٣ لە بەرگەهەوای زەوی دەربچێت و نزیکبێتەوە لەمانگ و لە بەرواری ٣ی ئاب توانی بەرگەی هەوای مانگ ببڕێت و هەوڵی نیشتنەوەیی خۆیی بدات و بووە یەکەم وڵاتیش کە بتوانێت بە کەمترین تێچوو لەسەر ڕووی مانگ بنیشێتەوە کە تێچووی گەشتی کەشتییە ئاسمانییەکەی تەنها ٧٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

هندستان یەکەم وڵات کە لەسەر رووی جەمسەری باشوری مانگ نیشتەوە

هیندستان توانی مێژوویەکی ئاسمانی بۆخۆی تۆماربکات بە هەوڵەسەرکەوتووەکانی پاش گەشتنی (چاندرا -٣) بە ڕووکاری مانگ بە سەر کەوتووی ئەمەش دەبێتە سەرکەوتوترین هەوڵی مرۆڤایەتی بۆ گەشتنە سەر ڕووکاری مانگ بە کەمترین خەرجی.

بەڕێوەبەری جیبەجێکاری کەشتی چاندرا ٣ ڕایگەیاند، ئەم هەوڵەی هندستان دەبێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ تەواوی ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت بگەنە سەر رووپۆشی مانگ بە سەرکەوتوویی و گەشەپێدانی زانست و جگە لەوانەش هەوڵەکانی مرۆڤایەتی ئامانجیکی تری ئەم گەشتە ئاسمانیەیە .

وڵاتی هیندستان توانی بچێتە پاڵ ئەو شەش وڵاتەی دیکە کە توانیویانە لەنگەر لەسەر مانگ بگرن و بەڵام هندستان دەبێتە یەکەمین وڵات بتوانێت بەو خێراییە سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەست بهێنێت ، ئەوەی جێی سەرنجە ئەو تێچووە کەمەیە کەبەکار هاتووە لە گەشتن بە سەر مانگ کە ٪٦٩ کەمترە لە تێچووی هەر وڵاتێکی تر کە هەوڵی گەشتنی داوەبۆ سەر مانگ.

چاندرا لە ناوچەی سریهاکۆتای هندستان دەستی بە فڕین کرد و هەر بەخێرایی لە چینی بەرگەهەوای زەویدا خۆیی رزگارکرد ئەویش بە بەکارهێنانی پاڵنەری ستوینەر.

ئەو وڵاتانەی هەوڵی چوونە سەرمانگیان داوە

بەدرێژایی مێژوی سەرهەڵدانی بیرۆکەی گەشتی سەر مانگ بەشێک لە وڵاتان ئەم هەوڵەیان داوە بەڵام بەشێکیان تەنها بیرکردنەوەیان هەبووە یاخود پلانبووە بەڵام هیچ کارێک نەکراوەلە پێناو ئەم مەبەستەدا.

وڵاتەکان بریتین لە:

١. ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا ( ناسا)

٢.یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ( لاڤۆشکین )

٣.چین ( یەکەی زانستی نەتەوەیی چین )

٤.هندستان (ڕێکخراوە زانستی و توێژینەوەی ئاسمانی هیندستان)

٥.یابان ( دامەزراوەی زانستی و لێکۆڵینەوەی یابان )

٦.ئیماڕات ( دامەزراوەی زانستی ئیمارات)

٧.ئیسرائیل ( سپەیس سێڵ)

٨.یەکێتی ئەوروپا ( دامەزراوەیی زانستی نەتەوەیی )

٩.لۆکسەمبۆرگ ( لوکۆس سپەیس)

١٠.ئیتاڵیا (دامەزراوەیی ئاسمانی ئیتاڵیا)

١١.کۆریایی باشور( هۆبەی لێکۆڵینەوەیی زانستی کۆریای باشور)

هەوڵە سەرکەوتووەکان ؛

مەبەست لە تەواوی ئەو هەوڵانەیە کە تێیدا هەوڵدراوە مەکۆیی ئاسمانەوانی بنیشێتەوە لەسەر ڕووی مانگدا بەشێوازێکی سەلامەت و هەوڵە سەرکەوتووەکان لە ماوەی ٦٨ ساڵی رابردوودا بریتین لە:

١.نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ( ناسا)لە کۆیی ٥٩ هەوڵدان ٣٢ هەوڵدانی سەرکەوتووبووە

٢.یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ( لاڤۆشکین ) لەکۆیی ٥٨ هەوڵدان ٢٣ هەوڵدانی سەرکەوتووبووە

٣.چین ( یەکەی زانستی نەتەوەیی چین ) لە کۆی حەوت هەوڵدانی لە هەموویان سەرکەوتوو بووە.

٤.هیندستان (ڕێکخراوە زانستی و توێژینەوەی ئاسمانی هیندستان) یەک هەوڵدانی هەبووە و سەرکەوتووبووە

٥.ژاپۆن ( دامەزراوەی زانستی و لێکۆڵینەوەی یابان ) دوو هەوڵدانی سەرکەوتوو

٦.ئیماڕات ( دامەزراوەی زانستی ئیمارات) یەک هەوڵدانی سەرکەوتوو

٧.ئیسرائیل ( سپەیس سێڵ) یەک هەوڵدانی سەرکەوتوو

٨.یەکێتی ئەوروپا ( دامەزراوەیی زانستی نەتەوەیی ) یەک هەوڵدانی سەرکەوتوو

٩.لۆکسەمبۆرگ ( لوکۆس سپەیس) یەک هەوڵدانی سەرکەوتوو

١٠.ئیتاڵیا (دامەزراوەیی ئاسمانی ئیتاڵیا) یەک هەوڵدانی سەرکەوتوو

١١.کۆریایی باشور( هۆبەی لێکۆڵینەوەیی زانستی کۆریای باشور) یەک هەوڵدانی سەرکەوتوو

ئەو کەشتیوانە ژنانەی توانیویانە بگەنە بۆشایی ئاسمان

ئەمریکا ریزبەندی یەکەم دێت کە توانیویەتی بەدرێژایی هەوڵەکانی بۆ بۆشایی ئاسمان ٥٨ کەشتیوانی ژن بنێرێتە دەرەوەی بەرگە هەوایی زەوی.

ڕوسیا لە پلەی دووەم دێت بە ناردنی حەوت ژنی کەشتیوان بۆ دەرەوەیی بەرگە هەوایی زەوی.

کەنەدا ریزبەندی سێیەمی هەیە بە ناردنی دوو ژن بۆ دەەوەی بەرگە هەوایی زەویی .

هەریەک لە وڵاتانی (چین و ژاپۆن) ڕیزبەندی چوارەم و پێنجەم دەگرن لە ناردنی ئاسمانەوانی ژن بۆ دەرەوای بەرگە هەوایی زەویی .



هێڤیدار شەعبان













گەلەری