سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دەوامی فەرمانگەکانەوە درا

AM:10:59:12/09/2021

164440 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە هەفتەی رابردووەوە بڕیاردراوە بەوەی دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی سلێمانی ئاسایی بکرێتەوە و سەرجەم رۆژەکانی هەفتە دەوام بکەن.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند فەرمانگەیەکی جیاوازی سلێمانییەوە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، لە هەفتەی رابردووەوە سەرجەم فەرمانگەکان ئاگادارکراونەتەوە بەوەی دەوامی فەرمانبەرانیان فول بکەنەوە.


زوهرە عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کە بەپێی ئەو رێنماییانەی بە فەرمانگەکان دراوە، دەبێت هەفتەی پێنج رۆژ و رۆژانە لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ٢:٣٠ لە دەوامی ئاساییدا بن.

بەو پێیەش، دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی بەر لە بڕینی موچە.

لە دەستپێکیشدا؛ وەک زوهرە دەڵێت، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا لە سلێمانی دەوامیان ئاسایی کردووەتەوە و کاتی تەواوی خۆیان دەوام دەکەن.

ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە دەوامی فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی قەیرانی دارایی و دواکەوتن و پێنەدانی موچە و لێبڕینی موچە؛ کەمکرابووەوە و لە هەندێک فەرمانگەدا تەنها هەفتەی رۆژێک بۆ دوو رۆژ دەوام دەکرا.

هـ.ئـ













گەلەری