سەردێڕ:

کلاسیکۆی نێوان ئەردۆغان و کڵیچدارئۆغڵۆ کامیان دەباتە کۆشکی چانکایا؟

PM:10:45:05/05/2023

11872 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنەکەی تورکیا نزیکتر دەبێتەوە، چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە کێبڕکێدان ئەوانیش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال کڵیچدار ئۆغڵۆ و موحەرەم ئینجە و سینان ئۆغانە، بەڵام ململانێ توندو بەریەککەوتنەکان کە وەک کلاسیکۆی نێوان ئەردۆغان و کڵیچدار ئۆغڵۆ تەماشا دەکرێت.


هەردوو رکابەرەکە لە کاتی کۆبونەوە جەماوەریەکانیاندا دروشم و دەستەواژەی توند بەرامبەر یەکتر بەکاردێنن بۆ جوڵاندنی سۆزی دەنگدەر، هێرش و هەڕەشەکانیان تێکەڵکردوە و بەشێکیان بۆ ئەو کاتەیە کە بچنە کۆشکە زەبەلاحەکەی چەنکایای سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

ئەردۆغان لەبارەی کڵیچدارئۆغڵۆوە دەڵێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆن و کڵیچدارئۆغڵۆدا ئەوا تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠٠٢ کە ناسەقامگیریان بەرهەمهێنا.

لەسەر ئەو وێنەیەش کە کڵیچدارئۆغڵۆ بە پێڵاوەوە لەسەر بەرماڵێکە و دەنگدانەوەی لە تورکیا لێکەوتووەتەوە، ئەردۆغان دەڵێت، لە دوای ١٤ی مانگ فێری دەکات قیبلە لە كوێوەیە.

لەبەرامبەریشدا کڵیچدارئۆغڵۆ هەڕەشەی دوای هەڵبژاردن لە ئەردۆغان دەکات و دەڵێت، ١٤ی مانگ دەچێتە کۆشکەوە و دەست بەجێ ئەردۆغان خانەنشین دەکات.

کڵیچدار ئۆغڵۆ لە بەشێکی قسەکانیدا بۆ ئەردۆغان باس لەوەدەکان، قسەکردن لەگەڵ ئەردۆغان هەڵەیە و ترسی تەواوی هەیە لە توانا عەقڵییەکانی و ناکرێت کەسێک ئەوەنە بێوەفا بێت دەشڵیت، هەموکەس مافی قسەکردنی هەیە، بەڵام ئەردۆغان خەڵک بێدەنگ دەکات و مانای دیموکراسیەت نازانێت و ئەو تەنیا چاوی لە کۆشکەکەیەتی.

ململانێکانی ئەردۆغان و کڵیچدارئۆغڵۆ گەیشتۆتە ئاستێک لە ناوخۆی تورکیا و میدیاکانیش وەک کلاسیکۆ ناوی دەبەن و چاوەڕێن بزانن کێ براوەی کلاسیکۆکە دەبێت.

بڕیارە لە ١٤ـی ئایار هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت.












گەلەری