سەردێڕ:

خانمی یەکەمی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی

PM:10:52:05/09/2021

4728 جار خوێندراوەتەوە

جیڵ بایدن، یەکەم خانمی یەکەمی ئەمەریکایە دوو ئەرکی جیاواز لەناوەوە و دەرەوەی کۆشکی سپی پێکەوە کۆدەکاتەوە و کۆشکی سپی رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە بۆ زانکۆکەی خۆیی و لەناو پۆلدا دەستدەکاتەوە بە وانەوتنەوە.


وتەبێژێک بەناوی خانمی یەکەم لەرێگەی ئیمێڵێکەوە بڵاوی کردەوە، "ئەتوانم پێتان رابگەیەنم، جیڵ بایدن خانمی یەکەمی ئەمەریکا هەفتەی داهاتوو دەستدەکات بە وانەوتنەوەی وەرزێکی نوێ".

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، جیڵ بایدن دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە ماوەی ساڵێکە وانە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەڵێتەوە، هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە ناو هۆڵەکانی زانکۆ و دەست بەوانە وتنەوە دەکاتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، خانمی یەکەم بۆ ماوەی ١٣ هەفتە "بنەماکانی نوسینی ئەکادیمی" دەڵێتەوە لە زانکۆی کۆمیونیتی کۆڵێج لە ڤێرجینیا لە دەرەوەی واشنتۆن.

ئەمە لەکاتێکدایە، جیل بایدن لەو کاتەوەی جۆ بایدنی هاوسەری، جێگری باراک ئۆباما بوو، لە زانکۆی کۆمیونیتی کۆڵێج وەک مامۆستا دەستی بە وانە وتنەوەکردووە.

جیڵ بایدن هاوسەری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ساڵی ١٩٥١ لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایا لە بواری زمانی ئینگلیزیدا لەساڵی ٢٠٠٩ ەوە سەرقاڵی وانە وتنەوە بووە لە زانکۆکاندا و پێشتر بۆ ماوەی ١٣ ساڵ مامۆستای قۆناغی دواناوەندی بووە و وانەی بە نەوجەوانان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت وتووەتەوە.


كـ ، ئـ













گەلەری

‌بەپەلە