سەردێڕ:

مستەفا کازمی: هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

PM:10:21:22/08/2021

4784 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدەدرێت و دواناخرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانەى سەردانیکردنی بۆ وڵاتى کوێت رایگەیاند، بەڵێننامەیەکى گشتى چاکسازی دەخەینەروو بۆ ئەوەى وەک پرەنسیپی بنەڕەتی لەوڵاتدا پشت بە بەندەکانی ببەسترێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لەپێشینەی کارەکانیان گەیاندنی وڵاتە بە لەنگەری ئارامی و گەڕاندنەوەى خێر و خۆشی بۆى.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و بواری دواخستنی نادرێت.

لێدوانەکەى کازمى لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق ناکەن و دەست لە حکومەتی ئێستا و داهاتوو دەکشێننەوە.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت و پەرلەمانیش رایگەیاندووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.













گەلەری