سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لەدابەزین

AM:08:03:21/08/2021

4388 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٦٥ دۆلار و ١٨ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ هەیینی، هەر بەرمیلێك دۆلارێک و ٥٩ سەنت دابەزیوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بە ٦٦ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


ئەمە لەکاتێکدا پێنج شەممەی رابردوو نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.








گەلەری

‌بەپەلە