سەردێڕ:

نەدیم زەهاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی جۆنسن دەکات

AM:11:00:07/07/2022

9464 جار خوێندراوەتەوە

دوابەدوای یەک رۆژ لە وەرگرتنی پۆستی وەزیری دارایی، نەدیم زەهاوی ئەو وەزیرە کوردەی بووە وەزیری دارایی حکومەتی بەڕیتانیا داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی جۆنسن دەکات.


ئەمەش لەکاتێکدایە، ٥٣ بەرپرسی حکومەتەکەی جۆنسن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە تا ئێستا و بۆریس جۆنسن لە قەیرانێکی قوڵدایە.

نەدیم زەهاوی لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ لەپێناو وڵاتەکە و ئەو ئەرکانەی پێی دەسپێردرێن بەڵام داوا لە جۆنسن دەکات دەست لە کار بکێشێتەوە.

ئاماژەی بەوەسکردووە، کاتێک داوای لێکراوە پۆستەکە وەربگرێت، ئەو لە وەفاداری خۆیەوە بۆ وڵاتەکە ئەو کارەی کردووە نەوەک بۆ پیاوێک و یەک رێگە هەیە کە خزمەتی هاوڵاتیان و راستکرنەوەی هەڵيکانە و ئەگەر بزانێت ئەو کارە ناکرێت دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.

دەشڵێت، "پێویست بوو جۆنسن گوێی لە هاوڕێ ٣٠ ساڵەکەی بگرتایە و دڵم شکاوە کە گوێ بۆ نەگرتم و لە نزیک ئەوەیە هەموو شتێک لەدەست بدات لە کۆتا خولەکەکاندا."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا جۆنسن لە قەیراندایە و چاوەڕێ دەکرێت دەست لەکاربکێشێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دانی بەوەدانا هەڵەیکردووە لە هەڵبژاردنی کریس پینچەر بۆ پۆستێکی حکومی و دانی بەوەدانا لە ساڵی ٢٠١٩ و پێش دیاریکردنی، پێی وتراوە کە تۆمەتی هەراسانکردنی سێکسی ئاڕاستەکراوە .

کریس پینچەر پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران بوو، هەفتەی رابردوو بەهۆی هەمان تۆمەتی گێچەڵ و هەراسانکردنی سێکسی کارەکانی هەڵپەسێردرا، هەرچەندە ئەو پەرلەمانتارە تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

ل.ل













گەلەری