سەردێڕ:

تورکیا بە درۆن ‌هێرشی کردە سەر کەمپی مەخمور

PM:01:09:05/07/2022

4484 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی "شەهید رۆستەم جودی" لە مەخمور. دژە تیرۆری هەرێم دەڵێت، "بۆردوومانەکە زیانی گیانی و مادیی هەبووە".


ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ماڵێکی لە کەمپی پەنابەرانی "شەهید رۆستەم جودی" لە مەخمور بۆردوومان کردووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە زیانی گیانیی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە.

هاوکات، دژە تیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردومانی بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کرد.

دەشڵێت، بۆردوومانەکە زیانی گیانی و مادی لێکەوتووەتەوە.

 
 
 
 موراد سورچی - هەولێر 












گەلەری

‌بەپەلە