سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی زاخۆ دوای ٢١ ساڵ چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئیتاڵیا مافی پەنابەری پێبەشخشرا و دوای تەنها یەک رۆژ لە وەرگرتنی مافی پەنابەری بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڵاتییەکە ناوی شڤان عومەر ئیبراھیمە و خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە لە ئیتالیا بە ھۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.
باسی لەوەشکردووە، دوای دۆزینەوەی
تەرمەكەی لە یەكێك لە پاركەكانی شاری رۆما رەوانی پزیشكی دادی ئەو شارە كراوە و دەرکەوتووە
هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نەخۆشی بووە.
ئاری جەلال ئەوەشی خستووەتەڕوو،
بە وتەی خێزانەكەی رۆژێك پێش گیان لەدەستدانی پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە كردووە و پێی
راگەیاندوون، كە دەگەرێتەوە بۆ كوردستان چونکە مافی پەنابەری پێدراوە، بەڵام مەرگی
لە ناكاو رێگەی پێنەدا بگەرێتەوە.
سەرۆكی دەزگای لوتكە ئاماژەی
بەوەشکردووە، کاری پێویست ئەنجامدەدەن بۆ گێڕانەوەی تەرمی هاوڵاتییەکە بۆ هەرێمی
کوردستان.