سەردێڕ:

فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

PM:03:43:20/06/2022

2252 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند و پسپۆڕێکی داراییش دەڵێت، هۆکارەکەی وەرزی حەج و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە لە جیهاندا.


بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، بڕی ٢٥٩ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار و ٢٦٣ دۆلاری ئەمریکیان بە نرخی ١٤٦٠ دینار بەرامبەر بە هەر دۆلارێک فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، زۆرێک لە فرۆشەکان لەسەر شێوەی کرێدت و حەواڵە بوون کە بڕەکەی ٢٠١ ملیۆن و ٩٥٦ هەزار و ٢٦٣ دۆلارە و ئەوەشی ماوە بە شێوەی نەقدی بوون کە ٥٧ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلارە.

هاوکات ٣٢ بانک بۆ بەهێزکردنی سەرمایەکانیان لەدەروەی وڵات و ١٧ بانکیش بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی پارەی نەقدی داواکرییان پێشکەشکردووە و ١٤٠ کۆمپانیاش نێوەدندگیرە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پسپۆڕێکی دارایی ئاشکرایکردووە هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی فرۆشی بانکی ناوەدندی، وەرزی حەج و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە لە جیهاندا.













گەلەری