سەردێڕ:

دژە تیرۆری هەرێم: هێرشەکەی کەلار لەلایەن تورکیاوە بووە

AM:11:38:17/06/2022

28712 جار خوێندراوەتەوە

دژە تیرۆری هەرێم رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە قەزای کەلار کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.


ئەمرۆ هەینی، دژە تیرۆری هەرێم لەبارەی هێرشەکەی قەزای کەلارەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامدا چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

دەشڵێت، هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج.













گەلەری