سەردێڕ:

روسیا هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ فینلاند ڕاگرت

AM:10:23:21/05/2022

2828 جار خوێندراوەتەوە

لە بەرامبەر پێنەدانی پارەی غازی سروشتی بە رۆبڵ، کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی هەناردەی غازی سروشتی بۆ فینلاند ڕاگرت.


ئاژانسی نۆفستی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کۆمپانیای گازپرۆم ئیکسپۆرت، کۆمپانیای وزەی فینلاندی ئاگادارکردوەتەوە کە پارەی غازی سروشتی بە ڕۆبڵ بدات، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەناردەی غازی سروشتی بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرتووە.

لە بەرامبەردا وەزارەتی کار و ئابووری فینلاند ڕایگەیاندوە، گرێبەستی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ روسیا بۆ هاوردەکردنی غازی سروشتی بە یۆرۆ بووە، هەربۆیە ئەو بڕیارەی ڕوسیا پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە سەرباری فشارە ئابوورییەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بۆ سەر ڕوسیا، ئەو وڵاتە سەرجەم وڵاتانی هاوردەکاری غازی سروشتی ئاگادارکردوەتەوە کە دەبێت پارەی غازی سروشتی بە دراوی ڕۆبڵی ڕوسی بدەن.













گەلەری