PM:08:07:18/05/2022
2180 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتاریکی ئێران رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و وەزیری دەرەوەی سعودیە لەسەر ئاساسیی بوونەوە پەیوەندییەکان لە بەغدا کۆدەبنەوە.
جەواد کەریمی قەدوسی، پەرلەمانتاری ئێران بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا ئەمیر عەبدولاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە بەغدا گفتوگۆ دەکەن.
ئاماژەى بەوەش کردوە، لە کۆبونەوەکەدا
لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و دۆخی هەرێمی و بارودۆخی ئێستای یەمەن گفتوگۆ دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە
ساڵێکە عێراق نێوەندگیری لە نێوان سعودیە و ئێراندا دەکات و چەندین جاریش لەسەر
ئاستی باڵا کۆبونەوەی نێوان شاندی ئەو دوو وڵاتە لە بەغدا بەڕێوەچووە.