پاش ئەوەی لە سلێمانی کۆمەڵێک سەگی پەلاماری کچێکی تەمەن ١٠ ساڵان دەدەن، منداڵەکە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیان لە دەستدەدات.
رۆژی دووشەممە، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان بە ناوی لیا بە هۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا، باوکی لیا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئارەزووی لە یاریکردن لەگەڵ سەگ و ئاژەڵاندا هەبووە و کێشەی دەرماریی هەبووە و دەرمانیان بۆ بەکار هێناوە و لەم دواییانەشدا دۆخی باشتر بووە.
وتیشی، پاش یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە ماڵی دراوسێیەکیان،
لیا ماڵی دراوسێکەیان جێدەهێڵێت و کاتێکیش دەدۆزرێتەوە لە بەردەستی سەگەکاندا بووە
و هیچ ئاماژەیەکی ژیانی پێوە دیار نەبووە، دواتر هێناویانەتە ماڵەوە و لە پاشانیشدا
بەخاکیان سپاردووە.
لیا؛ خاوەنی ٥ خوشک و برایەکی دیکەیە و کچی بچوکی ماڵ
بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمە دووەمین حاڵەتی پەلاماردانی سەگە
لەم مانگەدا لە سلێمانی، پاش ئەوەی نزیکی ١٠ رۆژ لەمەوبەر کارمەندێکی زانکۆی سلێمانی
بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە بە سەختی بریندار بوو.