PM:09:35:08/08/2021
24820 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکان بڵاویانکردەوە، بانکی ناوەندنی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بۆ ٢٢٧ ملیۆن بەرزکردەوە وەکو هەنگاوێك بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی و جێگیرکردنی لە بۆرسەکاندا.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی و ئەمڕۆ بەرێژەی ٧،٥٨٪ بەرزبووەتەوە و فرۆشتنی گەیشتوەتە ٢٢٧ ملیۆن و ٩٦٩ هەزار و ٥٠٠ دۆلار بە بەراورد بەدوێنی کە تەنیا ٢١١ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ٤٣٣ دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراقی ئەمڕۆ، کڕینی دۆلاری ئەمریکی گەیاندووەتە ١٦٩ ملیۆن و
٢٦٩ هەزار و ٥٠٠ دۆلار.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی دراوی بەغدای پایتەخت، هەر
دۆلارێك بە هەزار و ٤٧٥ دینار کڕاوە و بە هەزار و ٤٨٢ دینار فرۆشراوە.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی
ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك ١٤٥ هەزار دینار
جێگیرکرا.