سەردێڕ:

پوتین: فراوانبوونی ناتۆ نابێتە هەڕەشە بۆ سەر روسیا

AM:10:24:17/05/2022

4336 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بوون بە ئەندامی فینلەندا و سوید لە ناتۆ هیچ هەڕەشەیەک لەسەر روسیا دروست ناکات، بەڵام نابێت ناتۆ بوونی سەربازیی خۆی لەو دوو وڵاتەدا زیاد بکات.


ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوداوە، "سەبارەت بە فراوانبوونی ناتۆ روسیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ فیلەندا و سوید نیە." دەشڵێت، "ئەگەر ئەو وڵاتانە بچنە پاڵ ناتۆ و رێکخراوەکە فراوان ببێت هیچ هەڕەشەیەکی دەستبەجێ لەسەر روسیا دروست ناکات."

باسی لەوەشکردووە،ناتۆ لە ئەگەری فراوانکردنی ژێرخانی سەربازیی لەو ناوچانە ی نزیک سنوری روسیان بێگومان رووبەڕووی وەڵامی روسیا دەبێتەوە.

لایخۆشیەوە، سێرگێی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، رۆژئاوا دەبێت خەیاڵ نەکاتەوە لەوەی روسیا هەروا بە سادەیی فراوانبوونی ناتۆ لە باکوورەوە پەسەند بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پوتین چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە کە فراوانبوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ بۆ ئەو وڵاتانەی کە پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون و نزیکن لە سنوورەکانی روسیاوە هۆکارە بۆ هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکرانیا.

هاوکات روسیا وەستاندنی ئەو هێرشانەی بەستووەتەوە بە پاشگەزبوونەوەی ئۆکرانیا لە بوون بە ئەندامی ناتۆ.













گەلەری