وتەبێژی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە بەهۆی خۆڵبارینەوە دۆخی تەندروستیان تێکچووە و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
سەیف بەدر وتەبێژی تەندروستی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە ساتی هاتنی خۆڵبارینەکەوە نزیکی دوو هەزار کەس داخڵی نەخۆشخانەکان کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە."
باسی لەوەشکرد، "لە کۆی گشتی سەردانکاراندا هەبووە
دۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە بەڵام دواتر چارەسەری بۆ کراوە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان
بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارنەکراوە."
داواش لەو کەسانە دەکات کە گرفتی نەخۆشییەکانی پەیوەست
بە کۆئەندامی هەناسەیان هەیە، نەچنە دەرەوە و ماسک بەکاربهێنن. داواش لە هاوڵاتیان
دەکات، بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
هـ.ئـ