سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: سەرجەم ئەو کەسانەی لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی حکومەت کاردەکەن دەرچوی زانکۆکانی کوردستانن

PM:12:13:15/05/2022

4952 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەی لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی حکومەت کاردەکەن دەرچوی زانکۆکانی کوردستانن. دەشڵێت، " حکومەتی عێراق نایەوێت هەرێم پێشبکەوێت".


ئەمڕۆ یەکشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەی لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی حکومەت کاردەکەن دەرچوی زانکۆکانی کودستانن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان پاڵپشتی لەو کەسانە دەکەن کە بە توانای خۆیان لە کەرتی تایبەت کار دەدۆزنەوە و وتیشی هەرێم دەستوری پێشێل نەکردووە، تەنها حکومەتی عێراق نایەوێت هەرێم پێشبکەوێت.

وتیشی، "ئێمە دەرگامان واڵایە بۆ توێژەران و دام و دەزگا ئەکادیمییەکان بۆ هاوکاریکردنی حکومەت".

وتەبێژی سەرۆکی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان پاڵپشتی لەو کەسانە دەکەن کە بە توانای خۆیان لە جیاتی کەرتی گشتی لە کەرتی تایبەت کار دەدۆزنەوە.

دەشڵێت، "تا گەنجەکانمان توانای مرۆیی خۆیان بەهێز نەکەن و کار لەسەر خۆیان نەکەن ئێمە ناتوانین بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بڵێین هەرکەسێک شەهادەی هەبوو دایبمەزرێنن."

هەروەها، لە بارەی پێشێلکردنی دەستوری عێراق، جوتیار عادل ئەوەشی خستەڕوو، بە هیچ شێوەیەک لە دەستوردا باسی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی نەکراوە و حکومەتی عێراق نایەوێت هەرێم پێشبکەوێت.

وتیشی، حکومەتی فیدڕاڵی تا ئێستا نەیتوانیووە ئاو و کارەبا بۆ ناسرییە دابین بکات، ئێستاش خۆ داری سحری بەدەستەوە نییە تا بتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات.













گەلەری