پۆلیسی شاری نیۆرک لە ئەمریکا رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ کە خوێندکاری زانکۆیە لە سوپەرمارکێتێکدا دەستڕێژی گولـلەی کردووە و بەهۆیەوە ١٠ کوژراون و سێ کەسی دیکەس برینداربوون. دەشڵێت، "لەو ١٣ کەس ١١یان رەشپێستن و دووانیان سپی پێست".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵتی رۆیتەرز لە زاری دەسەڵاتدارانی شاری نیۆرکەوە بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و رووداوەکەشی بە "رەگەزپەرستی" و "تاوانی رق لێبوونەوە" وەسف کردووە.
پۆلیسی نیۆرک ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتبارەکە پێشتر لە ئینتەرنێت بڵاوی
کردووەتەوە کە لەو سۆپەرمارکێتەدا ئەو هێرشە ئەنجامدەدات و بۆ هێرشەکەش لە دووری
چەندین کاتژمێرەوە بە تەنها هاتووەتە
ناوچەی بۆڤالۆ لە نیۆرک.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی دادگا تۆمەتبارەکە ناوی "بایتون
جیندرون"ە و لەناوچەی کۆنکلین لە "سازرن تایر" لە باشوری نیۆرک لە
نزیک سنوری ویلایەتی پەنسلڤانیا دەژی کە ژمارەی دانیشتوانی ٥٠٠ هەزار کەسە.
دەشڵێت، خوێندکاری زانکۆیە و لە کۆلێژی برۆم کۆمیونیتی لە زانکۆی نیۆرک.
جۆزێف گراماگیان ئەفسەر لە پۆلیسی بۆڤالۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا
رایگەیاند، تۆمەتبارەکە چاکەتی گولـلە نەبڕی لەبەربووە و ١٣کەی بە ئامانج گرتووە
کە ١٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و لەو ژمارەیەش
١١کەسیان رەش پێست بوون و دووانیشییان سپی سپێت بوون.
دەشڵێت، پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت هەوڵیداوە خۆی بکوژێت، بەڵام پۆلیس
توانیوییەتی پەشیمانی بکەنەوە خۆی نەکوژێت و دەستگیری بکەن.