سەردێڕ:

یەکێتیی ئەورووپا کۆی گشتیی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا گەیاندە دوو ملیار یورۆ

PM:03:31:13/05/2022

1920 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی ئەورووپا بەناردنی هاوکارییەکی دیکەی سەربازی بە بەهای ٥٠٠ ملیۆن یورۆ، کۆی گشتیی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی بۆ ئۆکرینای ناردووە، گەیاندە دوو ملیار یورۆ.


نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان بەر لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی G7 کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند کە پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکرانیا زیاد دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێتیی ئەورووپا بە مەبەستی پشتیوانیکردنی سوپای ئۆکراینا کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازی بە بەهای ٥٠٠ ملیۆن یورۆ رەوانەی ئۆکراینا دەکات و بەم شێوەیەش کۆی گشتیی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی کە بۆ ئۆکرینای ناردووە، دەگەیەنێتە دوو ملیار یورۆ".

بۆرێل ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی ئەو هاوکارییە سەربازییەدا جگە لە چەکی قورس، کەرەستەی سەربازی وەک زرێپۆش و تانک و تۆپ و تەقەمەنییش پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکەن.

بۆرێل ئاشکرای کرد کە بە سزای ئابووری فشاری زیاتر دەخەنە سەر رووسیا. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لەمیانی کۆبوونەوەی G7دا هەریەکە لە پرسەکانی وەکوو گۆشەگیرکردنی رووسیا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و نرخی وزە و خۆراک تاوتوێ دەکرێن.













گەلەری