سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: رەتکردنەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەلایەن هەرێمەوە نادەستورییە

PM:10:03:12/05/2022

5188 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەو سەرسامە پێداگیری هەرێمی کوردستان لەبارەی رەتکردنەوەی چاودێریکردنی هەناردەی نەوت لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.


وائیل رەکابی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کاردانەوەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رەتکردنەوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە پێچەوانەی دەستوری یاسای نەوت و گازی فیدراڵییە.

دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک پابەند نییە بە بڕیارەکانی حکومەتی فیدڕاڵییەوە لەسەر پرسی فرۆشتنیی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەکان و باجی ناوخۆ و تەندروستیی و کارەبا و ئاو و فەرمانگە حکومییەکانی دیکە.

ئەوەشی خستەروو، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پێویستە لەژێر چاودێری دارایی دەوڵەتی عێراقدا بێت.

رەکابی ئاماژەی بەوەشداوە، دەسەڵاتی هەرێم بە گوێرەی دەستوری حکومەتی فیدڕالی دیاری کراوە و پێویستە هەرێم هەڵوێستی خۆی روونبکاتەوە کە ئایا سەر بە عێراقە یان وەک سەربەخۆ مامەڵە دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەڕوونیی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی رەتکردووەتەوە کە تیایدا یاسای نەوت و گازی کوردستانی بە نادەستوری لە قەڵەم داوە ، هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە حکومەتەکەی بەشوێن ڕێگاچارەیەکی قایلکەردا دەگەڕێت لەگەڵ بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت.













گەلەری