بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشکنینی سەرجەم پاشماوەی تەقینەوەی کافتریاکە تەواو بووە و هیچ کەسێک لەژێر بەرد و بلۆکەکاندا جێنەماوە.
دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم پشکنین و پاککردنەوەکان بە دەست ئەنجامدراوە و بەتەواوی دڵنیابوونەتەوە لەوەی کەس لەژێر بەرد و بلۆکی پاشماوەی تەقینەوەکە جێنەماوە.
شەوی رابردوو کاتژمێر
١ و چوار خولەکی دوای نیوەشەو، لە کافتریایەکی سلێمانی تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە
١٤ کەس برینداربوون.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری
بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "پەنگخواردنەوەی غاز هۆکاری
رووداوکە بووە."
باسی لەوەشکرد،
بەهۆی رووداوەکەوە باڵەخانەی کافتریاکە کە دوو نهۆمە و ژێر زەمیننێکی هەیە، دوو نهۆمەکەی
بەتەواوەتی رووخاوە."
سامان لەتیف وتەبێژی
تەندروستی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چوار لە بریندارەکان پێویستییان بە نەشتەرگەری
هەبووە کە بۆیان ئەنجامدراوە و نۆ برینداریشیان لە نەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە بە مەبستی
وەرگرتنی چارەسەر. چوار
برینداری دیکەشیان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە کراون.
شاڵاو عەلی،
سلێمانی
هـ.ئـ