سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە کەرکوک چەند چەکدارێک هەڵیانکوتایە سەر پۆلیسێک و چەکەکەیان لێسەند

PM:08:01:10/05/2022

13664 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک پێنج چەکدار بە جلوبەری مەدەنییەوە هێرشیانکردە سەر پۆلیسێک و چەک و مۆبایلەکەیان بردووە.


پەیامنێری ئین ئاڕتی ڕایگەیاند، پۆلیسەکە کارمەندی بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیرە و ئەو چەکدارانەی هێرشیانکردووەتەوە سەری بە دوو ئۆتۆمبێل کارەکەیان ئەنجامداوە.

هاوکات، چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەو پۆلیسەی هێرشیکراوەتەسەر لە ڕابردوودا بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکراوە چوونەتە شوێنێک و دواتر لەگەڵ تۆمەتبارێک توشی دەمەقاڵێ بوون، بۆیە هێرشکردنە سەر ئەو پۆلیسە چوارچێوەی ئەو بابەتەدایە.













گەلەری