سەردێڕ:

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: لە رێگەی راپرسییەکەوە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزانەکان دیاری دەکەین

PM:06:30:10/05/2022

4524 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە شەش پارێزگای عێراق دەستیانکردووە بە بڵاوکردنەوەی فۆڕم بۆ دیاریکردنی ئاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزانەکان. دەشڵێت، راپرسییەکە بۆ ماوەی ١٤ مانگ بەردەوام دەبێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.


زیا عەواد سەرۆکی سەنتەری ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە کارەکانیان بۆ هەڵسەنگاندنی باری ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزان لە عێراق کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا لە شارەکانی بەغدا و ئەنبار و نەینەوا و موسەنا و بەسرە و هەولێر دەستکراوە بە هەڵسەنگاندنەکە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەنتەرەکەیان بە هاوکاری بانکی نێودەوڵەتی کار دەکەن و مەبەستیانە ڕێژەی هەژاری دیاری بکەن لە ڕووی تەندروستی و پەروەردە و نیشتەجێبوون و بێکاری و هەڵئاوسانی ئابووری و نەبوونی خۆراک.

روونیشیکردەوە، راپرسییەکە بۆ ماوەی ١٤ مانگ بەردەوام دەبێت و تیایدا سەرچاوەکانی هەژاری و ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.













گەلەری