سەردێڕ:

دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاو راگەیەنرا

PM:02:39:10/05/2022

5880 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، بە گوێرەی دوایین رێنمایی لە ئێستاوە تاوەکو رێكەوتی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٢ هەر هاوڵاتییەک پێوەری ئاوی زیرەک ببەستێت ئەوا داشکاندنی کرێی مانگانەی پێشوتر دەیگرێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە گوێرەی دوایین رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئێستاوە تاوەکوو ڕێكەوتی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٢ هەر هاووڵاتییەک ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستووە و ئێستا بیبەستێت، سوودمەند دەبێت لە داشکانی کرێی ئەو مانگانەی لە سەریەتی.

دەشڵێت، پێشتر بڕی ٨٠ هەزار دینار وەر دەگیرا لەو کەسەی پیوەری زیرەکی ئاو ببەستێت لە ناوەوەی شارەکان، بەڵام ئێستا كراوە به‌ ٢٠ هەزار دینار و هەروەها بڕی ١٠ هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەکان دیاریكراوە، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک تا ئەو رێکەوتی دەستنیشان کراوە پێوەری زیرەکی ئاو نەبەستێت ئەوا بڕی ٨٠ هەزار دینار مانگانەی بۆ ئەژمار دەکرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لە هاوڵاتییان دەكات كە بە زووترین کات سەردانی یەکێک لە بنکەکان بکەن و مامەڵەی پێویست بۆ بەستنی پێوەری ئاو ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكەی حكومەت سوودمەند بن.













گەلەری