سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری بەرزکردەوە

PM:05:05:09/05/2022

12812 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بۆ کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی؛ فرۆشی دۆلار بۆ ١٩٥ ملیۆن دۆلار بەرزکرایەوە.


بانکی ناوەندی راشیگەیاندووە، بەوەش فرۆشی دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ ٥٥٧ هەزار و ٢٥٠ دۆلار زیادی کردووە، کە دوێنی یەکشەممە، ١٩١ ملیۆن دۆلار و ٧٧١ هەزار و ٦٣٠ دۆلار بوو و هەر دۆلارێکیش بەرامبەر بە ١٤٦٠ دیناری عێراقییە.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی فرۆشتنەکان بە بڕی ١٥٨ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٢٥٠ دۆلار لە شێوەی پارەی نێردراو و هەژماری بانکی بووە، ئەوەشی ماوە لە شێوەی فرۆشرتنی نەقدی بووە کە دەگاتە ٩٥٠ هەزار دۆلار.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکردووە، ٢٩ بانک وەڵامیان هەبووە بۆ داواکریی زیادکردنی هەژمارەکانی دەرەوە و ١٥بانک و ١٤١ کۆمپانیاش وەڵامیان بۆ داواکاری پارە نەقدییەکان هەبووە.













گەلەری