سەردێڕ:

لەم شوێنە روونکردنەوە لەبارەی نرخی کارەبای مۆلیدە دەدرێت

PM:11:36:08/05/2022

18512 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قەزای کۆیە رایگەیاند، لەسنوری قەزاکە نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی نیسان نۆ هەزار و ٥٠٠ دینارە و جیاوازی نرخەکەش تەنها لە کۆیە نییە.


لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قەزای کۆیە ئاماژەی بەوەداوە، "سەبارەت بە نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی (٤) چوار، کە نۆ ھەزار و ٥٠٠ دینارە، جیاوازی نرخەکە تەنیا لە کۆیە نییە، بەڵکو تەواوی پارێزگای ھەولێرە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بە ھەموو قەزا و ناحیەکانیەوە."

ئەوەش هاتووە، "کۆیە سەر بە پارێزگای ھەولێرە، بۆ ئەمەش لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر ھەوڵ دەدرێت بۆ قەربووکردنەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا."

ئەوەش خراوەتەڕوو، نرخی قەزا و ناحیەکانی ھەولێر بەم شێوەی خوارەوەیە:

نرخ لەشوێنەکانی تری پارێزگای هەولێر بەم شێوەیەبووە:

هەولێر. ١٣٠٠٠

ناحیەی رزگاری. ١٠٠٠٠

مامزاوە. ١٠٢٥٠

هەریر. ١٠٠٠٠

شەقلاوە. ١١٥٠٠

کەورگۆسک. ١١٠٠٠

قوشتەپە. ١٢٥٠٠

بەحرکە. ١٢٠٠٠

مەسیف. ١٠٥٠٠

مەلائۆمەر. ١١٧٥٠

هیران. ١٠٠٠٠

لەسۆرانیش .١٢٠٠٠

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ نرخی کارەبای مۆلیدەی شارە جیاوازەکانی هەرێم راگەیاندرا و لەچاو ئەوەی مانگی رابردوو کارەبای مۆلیدە زۆر بە بڕێکی کەم دراوە بە هاوڵاتیان، نرخەکان زۆربوون، ئەوەش نارەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.

هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی خاوەنی بازرگانی نەوتە و بەشێکی سەرەکی داهاتی لە نەوتەوە پەیدا دەکات جگە لە داهاتە نانەوتییەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە کارەبای نیشتیمانی ٢٤ کاتژمێری دابین بکات بۆ هاوڵاتیان و لەرێگای مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکانەوە کارەبا بە هاوبەشی دەدەن، کە هەندێک جار لە وەرزی سەرما و گەرمادا بە هەردوو جۆرەکەی کارەباوە هێشتا ٢٤ کاتژمێر کارەبا ناتوانن دابینبکەن.

هـ.ئـ













گەلەری