سەردێڕ:

نرخی پارەی مۆلیدەی قەزای کەلار بۆ مانگی نیسان دیاریکرا

PM:10:46:08/05/2022

7268 جار خوێندراوەتەوە

هۆبەی راگەیاندنی قائیمقامێتی قەزای کەلار رایگەیاند، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بەپێی کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بڕی پارەی مانگانەکەی دیاریدەکرێت.


لە راگەیەندراوێکدا هۆبەی راگەیاندنی قائیمقامێتی قەزای کەلار ئاماژەی بەوەداوە، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بەپێی کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بڕی پارەکە دێتەوە و بۆ هەر کاتژمێرێکی کارکردنی مۆلیدەکان ٥١ دینار وەردەگیرێت.

باسی لەوەشکردووە، بۆنموونە ئەگەر مۆلیدەیەک لە کۆی مانگەکە١٠٠ کاتژمێر کاری کردبێلێکدانی ٥١ دینار دەکرێت نرخی ئەمپێری کارەباکە دیاریدەکرێت.

هاوکات ئەمڕۆ، چاوگێک لە لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده‌ ئەھلییەکانی شاری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی یەک ئەمپێڕ کارەبای مۆلیدە لە مانگی رابردوو "نیسان" لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ هەزار دینارە, لە پارێزگای دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر ١١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای مۆ‌لیده‌ لە مانگی رابردو "نیسان" دا له ‌نێوان چوار هه‌زار دینار بۆ پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.

ئـ.کـ













گەلەری