سەردێڕ:

نرخی پارەی مۆلیدەی هەولێر و دهۆک بۆ مانگی نیسان دیاریکرا

PM:08:23:08/05/2022

9760 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده‌ ئەھلییەکانی شاری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی یەک ئەمپێڕ کارەبای مۆلیدە لە مانگی رابردوو "نیسان" لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ هەزار دینارە, لە پارێزگای دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر ١١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده‌ ئەھلییەکانی شاری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی یەک ئەمپێڕ کارەبای مۆلیدە لە مانگی رابردوو "نیسان" لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ هەزار دینارە.

هاوکات لە پارێزگای دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر ١١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

مانگانە، بۆ دیاری کردنی نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده‌ ئەھلییەکانی پارێزگاکانی هەرێم بە پشت بەستن بە کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان و نرخی گازۆیل داریدەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای مۆ‌لیده‌ لە مانگی رابردو "نیسان" دا له ‌نێوان چوار هه‌زار دینار بۆ پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای مۆ‌لیده‌ لە مانگی رابردو "نیسان" دا له ‌نێوان چوار هه‌زار دینار بۆ پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى

نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو "نیسان" دیاریکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی بەدواداچونێکی ئێن ئار تی لە مانگی رابردوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە هەولێر زیادیکردووە بەڵام نرخی ئەمپێرێک کارابی مۆلیدا ئەهلییەکان ١٠ بۆ ١٣ هەزار دینارە.

کـ.ئـ













گەلەری