شارەزایەکی بواری سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق پێشنیاری پرۆژەیەکی کردووە بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەردوو دیاردەی خۆڵبارین و بەبیابان بوونی خاکی عێراق.
ئەمڕۆ شەممە، حەسەن جەنابی شارەزای بواری سەرچاوە ئاوییەکان لە عێراق پێشنیاری کردووە پڕۆژەیەی دروستکردنی پشتێنەیەکی دارستان بە درێژایی هەزار کیلۆمەتر و پانی سێ کیلۆمەتر دروست بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆژەکە لە پارێزگای نەینەواوە
دەستپێبکات و تا پارێزگای بەسرە درێژبێتەوە.
دەشڵێت، ئامانج لە پرۆژە کەمکردنەوەی هەردوو دیاردەی بە
بیابانبوونی خاکی عێراق و خۆڵبارینە لە وڵاتدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە خۆڵبارین بەچڕی ناوچەکانی
باکور، باشور، رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی عێراقی گرتووەتەوە. دوێنێ ھەینی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی کەرکوک ئاشکرای کرد، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە پارێزگاکەی
گرتووەتەوە، زیاتر لە ٦٠ کەس بەھۆی هەناسە توندییەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.