سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ ژمارەی کوژراوەکانی سوپای روسیا ٢٥ هەزاری تێپەڕاندووە، لەبەرامبەردا، ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، له ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباسه‌وه دوو هەزار و ٨٩٥ تانك و دوو هەزار و ٧١٦ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئۆكرانیایان ته‌قاندوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٠ سەربازی روسیا کوژراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ ٢٥ هەزار
و ١٠٠ سەربازی سوپای روسیا کوژراون.
دەشڵێت، ١٩٩ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٥ کۆپتەر، هەزار و ١٢٢
تانک، دوو هەزار و ٧١٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٥٠٩ تۆپهاوێژ، ١٧٢ موشەکهاوێژ و ٨٤ سیتسمی
بەرگری ئاسمانی روسی، تێکشکێندراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپای روسیا هەزار و ٩٣٤ ئۆتۆمبێلی
سەربازی، ٣٤١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١١ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.
هەروەها، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا ئاماژەی
بەوەشداوە، توانراوە ٩٠ موشەکی ئاستەکراوی سوپای روسیا لەلایەن یەکەکانی هێزی بەرگریی
ئاسمانی ئۆکرانیاوە تێکبشکێنرێت.
لەبەرامبەردا، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری
روسیا رایگه‌یاند، له ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباسه‌وه دوو
هەزار و ٨٩٥ تانك و دوو هەزار و ٧١٦ ئۆتۆمبێلی
سه‌ربازی ئۆكرانیایان ته‌قاندوه‌ته‌وه.
دەشڵێت، ته‌نها ئه‌مڕۆ شه‌ممه توانیویانه به شێوه‌یه‌كی
سه‌ركه‌وتوانه ٤٤ ئامانج به وردی بپێكن
و له‌و ٤٤ ئامانجه‌ش ٢٨٠ سه‌رباز و ١٩٦ ئۆتۆمبێلی
سه‌ربازی ئۆكرانیا بته‌قێننه‌وه.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ ئەوەشی خستوووەتەڕوو، له ٢٤ی ٢ی
٢٠٢٢ەوە ١٥٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ٧٦٢ فڕۆكه‌ی
بێفڕۆكه‌وان و ٢٩٥ سیستمی به‌رگری ئاسمانی
هێزه‌كانی ئۆكرانیایان تێكشكاندوه.