سەردێڕ:

بۆ جاری دووەم لە مانگێکدا لەم وڵاتە باری نائاسایی راگەیەنرا

AM:09:15:07/05/2022

3100 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو، سەرۆکی سریلانکا بۆ دووەمجار لە مانگێکدا باری نائاسایی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند و هێزە ئەمنییەکان دەسەڵاتی فراوانیان دەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو خۆپیشاندەرانەی داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک و حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن.


سەرۆکایەتی سریلانکا لە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوو، بڕیارەکەی گۆتابایا راجاپاکسا سەرۆکی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی سیستمی گشتی دەوڵەتە.

دەشڵێت، دوای ئەوەی یەکێتی ژورە بازرگانییەکان بڕیاری راگرتنی کارەکانی داو ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایشی ئابوری وڵات دروستکردووە، بەجۆرێک کە لەمێژووی سریلانکادا هاوشێوەی نەبووە.

هەروەها، دوێنێش هێزەکانی پۆلیسی سریلانکا لەرێگەی هەڵدانی گازی فرمێسک رێژەوە بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد، کە پێکهاتبوون لە خوێندکاران و لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیان خۆپیشاندانیان سازکرد.

هاوکات، خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک و حکومەتی وڵاتەکەیان کرد.

بەگوێرەی بڕیارەکەی گۆتابایا راجاپاکسا سەرۆکی سریلانکا هێزە ئەمنییەکان دەتوانن هەر خۆپیشاندەر یان کەسێکی گومانلێکراو دەستگیربکەن کە مەترسی لەسەر ئاسایشی دەوڵەت دروستبکات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستییان بە بڕیاری دادوەر نابێت.













گەلەری