سەردێڕ:

رێکخراوی فاو: نرخی خۆراک لە جیهاندا دابەزیووە

AM:12:02:07/05/2022

3000 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئازاری رابردوو نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهانی دابەزیووە.


رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ "فاو"ی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای کرد، نیشاندەری نرخی خۆراک و خواردەمەنی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا گەیشتووە ١٥٨.٥ ئەمەش دەرخەری ئەوەیە نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهانی بەراورد بە مانگی ئادار بەڕێژەی ٠.٨ دابەزیووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەمانگی نیسانی ٢٠٢١دا نرخی خۆراک بەڕێژەی ٢٩.٨ بەرزبووەوە.

هەر بگوێرەی راپۆرتەکەی رێکخراوی فاو، نرخی زەیت لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا بەڕێژەی ٥.٧ دابەزیووە بەهۆکاری ئەوەی نرخی هەریەک لە زیەتی خورما و گوڵەبەڕۆژە و سۆیا و پاقلە دابەزیووە.

راپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینیدەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرهەمی خۆراکی لە جیهاندا بگاتە ٧٢٨ ملیۆن تەن، پێشتریش لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا پێشبینیانکردبوو بەرهەمی خۆراکی بگاتە ٧٨٤ ملیۆن تەن.













گەلەری