سەردێڕ:

داعش سوپای عێراقی هاوەنباران کرد

PM:11:14:06/05/2022

3076 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو چەکدارانی داعش لە نێوان خورماتو و پارێزگای تکریت هێزەکانی سوپای عێراقییان لەو ناوچەیە هاوەنباران کرد. دەشڵێت، "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".


محەمەد عوسمان لە راگەیاندنی پۆلیسی سەلاحەدین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر ٩ چەکدارانی داعش لەنێوان شارۆچكەی خورماتوو و پاریزگای تكریت هیزەكانی سوپای عیراقییان هاوەنباران كرد.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوەنبارانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێزەكانی سوپای عێراق كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

هەروەها، هێمن مەحمود شارەزای سەربازیی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داعش سودی لە كەشو هەوای ئەم رۆژانە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی خۆی.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، شەماڵ عەبدولرەحمان بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکز بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناحیەی کۆکز لە جەلەولا چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر فەوجی مغاویری سەربازانی عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هێرشەکەوە سەربازێکی عێراقی کوژراوە و دووانی دیکەش بریندارن.

هەر شەوی رابردوو، لە سنوری میحوەری ٥ی هێزەکانی پێشمەرگە؛ سێ چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەرپەرچدرانەوە و گەمارۆدران.

 


بڕیار جاف – گەرمیان













گەلەری