سەردێڕ:

پارتەکەی بۆریس جۆنسن لە هەڵبژاردنەکاندا شکستیهێنا

PM:05:22:06/05/2022

3728 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا پارتەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ شکستیهێناوە.


دوێنێ پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی ئایار هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانیش، پارتەکەی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە شکستێکی گەورەی هێناوە بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩.

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ئەوە دەخەنەروو، پارتی پارێزگاران "موحافزکارەکان" بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسن، رووبەرووی شکستێکی گەوررە بووەتەوە. ئەمەش بە هۆی قەیرانی بژێوی ژیانی خەڵک و ئەو پێبژاردنانەی سەر سەرۆک وەزیران لە دەرئەنجامی شکاندنی یاسای کەرەنتینەوە کە بە هۆی کۆرۆناوە سەپێندرابوون.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی پارێزگاران ٥٣ کورسی لەدەست داوە و لەبەرامبەردا پارتی کرێکارانی ئۆپۆزیسیۆن کورسییەکی بەدەست هێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە پارتی لیبراڵ دیموکراتەکان بە ٢٧ کورسییەوە براوە بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩دا،پارتە موحافزکارەکەی بۆریس جۆنسن زۆرترین دەنگی هێنابوو لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا.

شارەزایان ئەم شکستە بۆ رەفتارەکانی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەگەڕێننەوە وەک یەکەمین سەرۆک وەزیران کە یاسا بشکێنێت کاتێک هێشتا لە دەسەڵاتدایە، پاش ئەوەی یاساکانی کەرەنتینەی شکاند لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و بەمەش پێبژاردنیدا.













گەلەری