سەردێڕ:

ئێران لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانەوە داوایەکی ئاراستەی عێراق کرد

PM:04:59:04/05/2022

8168 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ عێراق دەست بە گەشتەکانیان لە رێگەی وشکانییەوە بکەن تا هاوڵاتییانی وڵاتەکەی سەردانی شوێنە پیرۆزەکان بکەن. دەشڵێت، "هەرکاتێک عێراق رازمەندی نواند ئەوان دەستبەجێ دەروازە سنورییەکان بەڕووی گەشتیاراندا دەکەنەوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران بڵاویکردەوە، سوحبەتوڵڵا رەحمانی، جێگری سەرۆکی رێکخستنی حەج و زیارەتی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بە کردنەوەی دەروازەسنورییەکان بەڕووی گەشتیاراندا و دەسپێکردنەوەی گەشتەکانیان لەگەڵ عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرکات عێراق رەزامەندی دەرببڕێت ئەوان دەستبەجێ دەروازە سنورییەکان دەکەنەوە و دەست بەگەشتەکانیان لە رێگەی وشکانییەوە دەکەنەوە.

وتیشی، هیوادارە عێراق زوو وەڵامی داواکەیان بداتەوە بۆ کردنەوەی سنورەکان تا هاوڵاتییان بتوانن بە ئاسانی سەردانی عێراق بکەن بەتایبەت لەمڕۆدا کە رۆژی چوارشەممەیە.

جێگری سەرۆکی رێکخستنی حەج و زیارەتی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش زیاتر لە دوو ساڵ لە وەستانی گەشتەکان و داخستنی دەروازە سنورییەکان بە هۆی کۆڕۆناوە، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق دەستی پێکردەوەتەوە، بەڵام گرانی نرخەکەی بووەتە رێگر بۆ زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئێرانی بۆیە داوای کردنەوەی سنورەکان دەکەن تا هاوڵاتییان بتوانن بە رێگای وشکانی سەردانی عێراق بکەن.













گەلەری