سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە و هەر بە بۆنەی جەژنیشەوە چالاکییەک لە کۆشکی سپی رێک دەخرێت و چەند کەسێکی ناوداری موسڵمان کە هاوڵاتیی ئەمریکین بەشداری تیادا دەکەن.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پەیامی پیرۆزباییی خۆی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانانی ئەمریکا و تەواوی جیهان کرد
لە پەیامەکەی بایدندا
هاتووە، "جێڵی هاوسەرم و من پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی ئەمریکا و
تەواوی جیهان دەکەین. بەبۆنەی جەژنەوە نزا بۆ هەموو ئەو خانەوادانە دەکەین کە لە هەر
کوێیەکی جیهان ئاوارە و دەربەدەر بوون و لێکدابڕاون".
بایدن دەڵێت، "وەک ئەوەی
لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، 'بانگهێشتی خەڵک کراوە بۆ ئەوەی لە پێناو هێنانەدی
دادپەروەری تێ بکۆشن' و 'بۆ ئەوەی کۆمەڵەکان یەکتر بناسن، بە شێوەی لێکجیاواز بەدی
هێناون'، بۆیە ئازادی بیروباوەڕ تەنها بۆ ئەمریکا نا بەڵکو لە تەواوی وڵاتان بەهایەکی
بنەڕەتییە."
-پیرۆزباییەکانی جەژن لە کۆشکی سپی
لە لایەکی دیکەوە بایدن تیشکی
خستووەتە سەر ئەوەی نەریتی پیرۆز راگرتنی جەژنی رەمەزان بۆ کۆشکی سپی گەڕاوەتەوە و
لە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجام دەدرێت، چەندین کەسی موسڵمانیش کە هاوڵاتیی ئەمریکین بەشداری
لەو چالاکییەی کۆشکی سپیدا دەکەن.