وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی نیسان رابردوودا، ١٠١ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٦٦٢ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ١٠ ملیار و ٥٥ ملیۆن دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە پشتبەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی نیسانی رابردووی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،
تێکڕای نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی نیسانی رابردوودا، ١٠١ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٦٦٢
بەرمیل بووە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ١٠ ملیار و ٥٥ ملیۆن دۆلار.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە
مانگی نیسانی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و
باشووری عێراق، ٩٨ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار و ٤٢ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە
کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٩٩١ ھەزار و ٦٠ بەرمیل.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە،
مانگی نیسانی رابردوو، رۆژانە تێکڕا سێ
ملیۆن ٣٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە
و هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە ١٠٤ دۆلار فرۆشراوە.