سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی خانەنشینان کرد

PM:03:51:28/04/2022

3940 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەفەرمانی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزانەوە ئەمڕۆ ٢٨ی ٤ی ٢٠٢٢ دەستکراوە بە دابینکردنی پارە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی خانەنشینی شارستانی و سەربازی.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە هەریەک لە بانکی رافیدەین و رەشید و دەستەی خانەنشینی رێکارەکان تەواوبکەن و بە کارتی ئەلیکترۆنی و پێش دەستپێکردنی پشووی جەژن موچەی خانەنشینان دابەشبکرێت.

دەشڵێت، پێویستە سەرجەم خانە نشینان لەکاتی گەیشتنی تێکستی نامەکان سەردانی لقیەکانی بانکەکان بکەن لەسەجەم پارێزگاکانی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا وە‌زارە‌تە‌كانی شارە‌وانی و خوێندنی باڵا و رۆشنبیری و بە‌شێك لە‌ كارە‌با و بە‌شێك لە‌ خانە‌شینان و خاوە‌نپێداویستییە‌ تایبە‌تییە‌كان موچە‌ی مانگی ئاداری ٢٠٢٢یان وە‌رنەگرتووە‌.













گەلەری