ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی NHK ژاپۆنی بڵاویکردەوە، کە کانی تاناکا لە تەمەنی ١١٩ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری فۆکاکا رۆژی سێشەممە لە رێکەوتی ١٩ی ٤ی ٢٠٢٢ کۆچی دوایی کردووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی
بەوەداوە، کانی تاناکا لە ٢ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٠٣ لە دایک بووە. کتێبی گینس وەک بەتەمەنترین مرۆڤ لە جیهاندا
تۆماری کردووە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەکە،
کانی تاناکا زۆر حەزی بە خواردنی چوکلاتە بووە و هیوای خواست بوو بە تەندروستییەکی
باشەوە ساڵی داهاتوو ئاهەنگی لەدایک بوونی ١٢٠ ساڵەی بکاتەوە.