وەزارەتی خوێندنی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان لە نوێترین بڕیاریدا رۆژانی تاکی بۆ خوێندکارانی کوڕ و رۆژانی جوتیشی بۆ خوێندکارانی کچ لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا دیاری کرد.
کەناڵی Ariana News ئەفغانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان بڕیاریداوە رۆژانی شەممە و دووشەممە و چوارشەممە خوێندکارانی کچ لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا بخوێنن.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژانی
یەکشەممە و سێشەممە و پێنجشەممە خوێندکارانی کوڕ لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا بخوێنن.
بە، هەنگاوەشی ، بزوتنەوەی
تاڵیبان جارێکی دیکە کوڕان و کچانی نەک هەر لە زانکۆدا لێکدابڕاندووە، بەڵکو
رۆژانی خوێندنیانیشی لە هەفتەدا بەسەردا دابەشکردوون.
کەناڵەکە ئەوەشی ئاشکرا
کردووە، وەزارەتی خوێندنی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان بڕیارەکەی گشتاندووە و بۆ هەموو
زانکۆکانی وڵاتەکەی ناردووە لە پێش هەموویانەوە بۆ زانکۆی کابوڵی پایتەختی ئەو
وڵاتەی ناردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای
ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ٢٠٢١ بزوتنەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکردەوە
بەڵێنیدا ماف بە کچان و ژنانی وڵاتەکەی بدات لەخوێندن بەردەوامبن و لە کارتی گشتی
حکومەتیشدا وەک فەرمانبەر درێژە بە ئەرک و خزمەتەکانیان بدەن، بەڵام هێشتا ساڵێک
بەسەر حکومڕانییە نوێیەکیدا تێپەڕنەبوو کە رێگری لە کچانی قۆناغی ناوەندی و
ئامادەیی کرد بخوێنن و سەرەتاش بە دانانی پەردە خوێندکارانی کوڕ و کچی لە زانکۆکان
لەیەکتر جیاکردەوە.