سەردێڕ:

هاتوچۆ بڕیارەکانی لە بارەی رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەوە هەڵوەشاندەوە

PM:01:03:19/04/2022

21500 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو بڕیارە تایبەتییانەی بۆ ماوەی مانگی رەمەزان لە بارەی رێگەدان بە رەشکردنی بەشێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکانەوە دەرکرابوون هەڵوەشێنراونەتەوە و کاریان پیناکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، یاس خوزەیر بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنی وڵات تارق روبەیعی بەڕیوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئە بڕیارانەی بەشێوەی تایبەت و کاتی رێگەی دەدا شۆفێران بەشێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەشبکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم ئەوانەی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەشدەکەن بە سەرپێچیکار دادەنرێن و بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق بڕیاریدا بە رێگەدان بە شۆفێران بە رەشکردنی جامی دواوە و بەشێک لە جامە سێگۆشە بچوکەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە مانگی رەمەزاندا.

ئاماژەی بەوەشدابوو، بڕیارەکە تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە لەدەوەرەی وڵات هاوردەکرابوون.













گەلەری